كارەساتێكی دڵتەزێن لە كۆگایەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان روویدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، گیانلەدەستدانی کارمەندێکی کۆمسیۆنی راگەیاند. 

سەعید كاكەیی، لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی فەیسبوک رایگەیاند،"كارەساتێكی دیكەی دڵتەزێن لە كۆگایەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان روویداوەو بەهۆیەوە كارمەندێكی كۆمسیۆن گیانی لەدەستداوە.

روینیشیردەوە، کە روداوەکە ئەمڕۆ شەممە لەكاتی كاركردن لە كۆگای ئامێرەكانی دڵنیا بوون (عدە التحقق) 
لە رەخی كەرخ لە شاری بەغدا رویداوە، کاتێک رەفەكانی ئامێرەكان كەوتووە بەسەر چەند كارمەندێكداو بەهۆیەوە كارمەندێك گیانی لەدەستداوە،  ژمارەیەك كارمەندی دیکەش بەسەختی برینداربوون.



PM:01:30:23/06/2018