‌داعش هێرشی کردە سەر گوندێكی‌ كورد نشین و ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون

ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆرسی داعش هێرشیان کردوەتەسەر گوندێکی کوردنشین کە قەزای داقوق و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک کوژراوەو سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە بە "سپی"راگەیاند، ئەمشەو دووشەممە ژمارەیەک چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیلەوە چوونەتە ناو گوندیێکی  قەزای داقوقەوە، دوای ماوەیەک شەڕو پێکدادان لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە، هاوڵاتییەک کوژراو سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و دوای روداوەکەش چەکدارەکان هەڵاتون".

 بە وتەی سەرچاوەکە،" ئەو گوندەی داعش پەلاماری داوە گوندی ئاوایی عەلیداوەیە لەناوچەی حەفتەغاری سەر بە قەزای داقوقو، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی کازم حسێن  کوژراو سێ هاوڵاتی دیکەیش برینداربوون کە یەکێکیان ژنە". 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکان چونەتە ناو گوندەکە، بەڵام چەکدارەکان هەڵاتوون".

ماوەیەکە لە دەوروبەری قەزای داقوق و دەوروبەری کەرکوک، جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووەتوەو لەچەند ناوچەیەکێش پێکدادان لە نێوان ئەو چەکدارانە و سوپای عێراق و هاووڵاتیانی ناوچەکە ڕوویداوە.




AM:12:09:26/06/2018