دهۆك؛ ئاگرێکی بەرفراوان لە چیای زاوا کەوتەوە

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە چیای زاوا لە پارێزگای دهۆک ٧٠ دۆنم زەوی سوتا و دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک بە میدیاکانی ڕاگەیاند،کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێکی بەرفراوان له‌ چیای زاواو لە دهۆك كه‌وته‌وه‌.

لەبارەی هۆکاری کەتنەوەی ئاگرەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی 
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە نییە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەواوە نەبووە تانها زیانێکی زۆر بەر زەوی ناوچەکە کەوتووەو زیاتر لە ٧٠ دۆنم زەوی سوتاوە.
 
بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، کە بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەکەوە چەند کاتژمێرێکی ویستووە تا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.




AM:12:29:27/06/2018