پۆلیسی راپه‌ڕین ته‌رمی ژنێكی نه‌ناسراوی له ناو بیرێكدا دۆزیەوەو داواش لە هاووڵاتییان دەكات هەركەسێك خۆی بەخاوەنی دەزانێت سەردانی پزیشكی داد بکات بۆ وەرگرتنەوەی.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكردەوە كە ته‌رمی ژنه‌كه له‌ناو بیرێكی گوندی "دووگردكان"ی سنوری ناحیه‌ی چوارقوڕنه بە خنكاوی دۆزراوەتەوە و تەرمەكە بۆ پزیشكی دادی رانیە گوازراوەتەوە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند ناسنامه‌ی ژنەكە نادیارە، بۆیە داوایكردووە كە هه‌ر كه‌سێك خۆی به خاوه‌ن و كه‌سوكاری ئه‌و ژنه خنكاوه ده‌زانێت، سه‌ردانی پزیشكی دادی رانیه بكات.
ئەمیر حەسەن