ئەمڕۆ دووشەمە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاماری رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی رابرووی بڵاوکردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ٥٠ رووداوی هاتوچۆ لە سنورەکەیان روویداوەو بەوهۆیەوە ٨٣ قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیەش ١٣ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧٠ كه‌سیش برینداربوون، کە بۆ خراپی رێگا‌و بانه‌كان و تیژڕه‌وی شۆفێران و پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.
هاتوچۆی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکەیان ٢٦ هەزار و ٩٦٩ سه‌رپێچی کامێرا تۆماركراون.