کەمێک پێش ئێستا تیمێکی کەناڵی ئاسمانی (ئێن ئاڕ تى) لە لایەن هێزەکانى ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاوکردەوە، لە کاتی ڕوماڵکردنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەو لە کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە لە تاسڵوجە، تێمێکی کەناڵەکەیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون و دەستیشیان گرتووە بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەنی تیمەکەدا.
ئەوەش خراوەتڕوو، کە تیمەکە لە ئاوات مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و وێنەگرەکەی پێکهاتووە.
کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی٧٠ی پێشمەرگەی کوردستان لە تاسڵوجە کەوتەوە، بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەکەشەوە هاوڵاتیانی ناوجەکەو دەورەبەری ماڵەکانیان بەرەو سلێمانی چۆڵکردووە.