" ٥ شەممە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار"

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" ٥ شەممە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد یەکەم وەزارەت رۆژی ٥ شەممە دەستپێدەکات و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتەکانی تریش مووچە وەبگرن بەپێی خشتەیەک کە دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.




AM:11:16:03/07/2018