ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە کەکوک ئەمڕۆ بۆ سێیەم ڕۆژ بەڕێوە دەچێت و "سپی" زانیاری وورد لەسەر ئانجامەکانی دوێنێی جایکردنەوەی دەستی دەنگەکان بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان کە تایبەت دەست "سپی میددیا" کەوتووە لە شاری کەرکوک سەد سندوق جیاکراونەتەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لیستە عەرەبییەکە کێ بەرکێیانەو لە پێش لیستەکانی ترەوەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەرجەم لایەنەکانی کەرکوک جگە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشتر ڕایانگەیاند لە هەڵبژاردندا ساختەکاری کراوەو داوای ئەژمارکردنەوەی دەستی سەرجەم سندوقەکانی دەنگدانیان دەکرد، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری ژماردنەوەی تەنها ئەو سندوقانەی داوە کە سکاڵایان لەسەرە.