لەخانەقین بۆمبێک دادەنرێت بۆ دادوەرێکی کورد بە مەبەستی کوشتنی.
سەرچاوەیەکی ئەمەنی بەرپرس بە سپی راگەیاند، "بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی دادوەر خالید هەمەوەندی سەرۆکی دادگای خانەقین هەڵواسراوە و دواتر لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی حەی ڕەمەزان لە قەزای خانەقین تەقیووەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەمنییە وتیشی " تەقینەوەکە زیانی گیانی تێدا نەبووە، بەڵام زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە".
ئەو زەرەرو زیانە ماڵی دادوەرەکشی گرۆتەتەوەو پارچەی بۆمبەکە زەرەری بەماڵەکە گەیاندووە.
باری ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی خانەقین بەرەو پشێوی دەروات هەفتەی رابردوو خەڵکی ئەو شارە دژی خراپی باری ئەمنی مانگرتنی گشتیان ئەنجامدا.