کۆمیسیۆن وادەی وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان ئاشکرادەکات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە سبەینێوە وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەی ڕۆژنامەوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، هاتووە "ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیست و قەوارە سیاسییەكان دەكەینەوە كە لە ڕێكەوتی 7/7/2018 تا 25/7/2018 كۆمسیۆن لیستی ناوی پاڵێوراوان وەردەگرێت".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "لیستی ناوەكان لە ئۆفیسی سەرەكیی كۆمیسیۆن و ئۆفیسی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم وەردەگیرێن".

بڕیارە ڕۆژی 30/9/2018 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت كە تێیدا 38 لیست و قەوارەی سیاسی و سێ هاوپەیمانی كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 111 كورسیی پەرلەمان دەكەن.



PM:12:02:06/07/2018