نەژاد جەلال بەرپرسی پێشووی ماڵپەڕی " سبەی " و بەڕێوەبەری گشتی لە دەزگای وەبەرهەمهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی گۆڕان دەستی لە کاركیشایەوە.ڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە گۆڕان ئامرازێک نییە بۆ گۆڕانکاری و بووەتە حزبێکی تەقلیدی.
لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی رێکخەری گشتی، خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووەو کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، نەژاد جەلال جەخت لەوە دەکاتەوە کە گۆڕان بۆتە حیزبێکی تەقلیدی و ، دەڵێت ”بۆ رێزگرت لە باوەڕی خۆم و روحی کاکە، ناتوانم بەشداربم لەوەی لە ئایندەدا روودەدات، لێرەوە بێبەری خۆم رادەگەیەنم لە هەموو پێشهاتە و رووداوانەی کە جێگای بڕوابوونی گۆڕانخوازان نییە".
تا ئێستا خانەی راپەڕاندن وەڵامی دەستلەکارکێشانەوەکەی نەژاد جەلالی نەداوەتەوەو " ئەگەری زۆرە پەسەند نەکرێت" وەک سەرچاوەیەکی گۆڕان بۆ سپی ئاشکرا کرد.
نەژاد جەلال لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیای وشەوە لەگەڵ گۆڕاندابووە، وەک خۆی باسی دەکات ١١ ساڵە، ماوەیەکی زۆریش بەڕێوەبەری ماڵپەڕی سبەی بووە، لەو دەمەشەوە گٶران بەشداری حکومەتی کرد پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای وەبەرهەمهێنان لەلایەن گۆڕانەوە سپێردرا بە ناوبراو، بەڵام ماوەیەکی کەم لەو پۆستەدا مایەوە لەبەر ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و گۆڕان و کشانەوەیان لە حکومەتی هەرێم.