" لیستی مووچەی مووچەخۆران لەم کاتەدا رادەگەیەنرێت "

حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکەی بەغدایە تا مووچەی ئەو وەزارەت و دەزگایانە رابگەیەنرێت کە تا ئێستا مووچەکانیان رانەگەیەندراوە.

ماڵپەڕی باس نزیک پارتی بڵاویکردەوە "وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە لایەن بەغداوە، هەركات پارە گەیشت لیستی دووەمی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە رادەگەیەندرێت كە لە لیستی یەكەم نەبوون".

لەو هەواڵەدا هاتووە " لە سێ مانگی رابردوودا 317 ملیار دینارەكەی بەغدا لە چەند كاتێكی جیاواز هاتووە، مانگی یەكەم 18 لەسەر 19 و مانگی دووەم 20 بۆ 21 و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر هات، ئێستاش كاتەكەی دیار نییە و لە هەوڵین زووتر بێت".

بە پێی زانیاریەكان، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لیستی دووەمی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار رابگەیەندرێت.

لە رۆژی 4ی تەموزەوە دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4، بەڵام تاوەكو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكی رانەگەیاندراوە.




PM:07:57:08/07/2018