وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت " پاره‌ی دیاریكراو بۆ دابه‌شكردنی لیستی خشته‌ی دووه‌می مووچه له به‌غداوه هاتووه‌و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی خه‌رجكردنین".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بەماڵپەری فەرمی یەکێتی راگەیاندووە" تائێستا له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه سێ‌جار بڕی دیاریكراوی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕی پاره‌ی دیاریكراو له‌به‌غداوه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستمان، به‌ڵام فه‌رمانی خه‌رجكردنمان پێنه‌دراوه‌و له‌چاوه‌ڕوانی فه‌رمانه‌كه‌ین".
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته دەشڵێت " هه‌ركات وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێدرا ده‌ستبه‌جێ خشته‌ی دووه‌می مووچه راده‌گه‌یه‌نین و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت".
خشەی نوێی مووچە بەو شێوەیە دەبێت" دوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پاشان وه‌زاره‌تی كار‌و پاشانیش مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و له‌دوای ئه‌وانیش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نشینی دابه‌شده‌كرێت و به‌وه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه دێت".