"پێشکەشکارێکی رووداو خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات"

پێشەوا هەورامانی بێژەر و پێشکەشکاری تۆڕی میدیایی روداو لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات.

کانی هەڵەبجەیی، پێشکەشکاری بەرنامەی (رێگای کانی)، لە تۆڕی میدیای روداو لە پیرۆزباییەکیدا کە ئاڕاستەی پێشەوا هەورامانی کردووەو وێنەیەکی ناوبراویشی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردوەتەوە نوسیویەتی، "چەند دڵم خۆشە کاتێک گەنجێکی بەتوانا و خەمخۆری کوردستان دەبینم، پێشەوا لە نزیکەوە دەناسم، دەزانم کە چەند دڵی لای نیشتیمان و پێشمەرگەو ئەم گەلەیە".

دەشڵێت،" دەیەوێت بەراستی گۆڕانکاری دروستبکات و ئەوەی نەکراوە بیکات، من دەزانم پێشەوا بەڕاستی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا کانی بە پێشەوا دەڵێت، "شانازیت پێوە دەکەین برا ئازیزەکەم دەنگمان بۆتۆیە و هیوامان پێتە. کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، تۆی لە نێو پەرلەمان".





PM:02:21:19/07/2018