كوڕی به‌رپرسی ئاسایشی یه‌كێتی له دووزخورماتوو لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێ ده‌كرێت بە سه‌ختی بریندار دەکرێت.
درەنگانێکی شەوی رابردوو تەقە لە (ژیار كه‌مال) کوڕی رائید كه‌مال عه‌بدوڵا، به‌رپرسی ئاسایشی یه‌كێتی له دووزخورماتوو کراوە، کە ته‌مه‌نی 21 ساڵه، بەوهۆیەوە بەسەختی برنیندار کراوە.
لەو بارەیەوە رائید كه‌مال عه‌بدوڵا بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتوە، روداوەکە دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی كفری رویداوە، چه‌كدارێك ته‌قه‌ى له كوڕه‌كه‌ی كردووەو هه‌ڵاتوە، به‌هۆیه‌وه كوڕه‌كه‌ی ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی له باردۆخێكی ته‌ندروستی خراپ و ناجێگیردایه.
لایخۆشییەوە رائید عه‌لی قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگەیاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان نامانه‌وێت زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ین.