لەكفری كوڕی لێپرسراوی ئاسایشی یەكێتیی لەخورماتوو لە لایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێكراو كەمێك دوای رۆژێک مانەوەی لەنەخۆشخانە فریاكەوتنی سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
ماڵپەری فەرمی یەكێتیی بڵاویكردوەتەوە، " شەوی رابردوو ژیار كەمال كوڕی لێپرسراوی ئاسایشی یەكێتی لە خورماتوو لەكفری تەقەی لێكراو ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
ماڵپەڕەکە کەوێنەی قوربانییەکەی بڵاوکردۆتەوە، لە هەواڵەکەیدا هاتووە " بە وتەی كەمال عەبدوڵڵا لێپرسراوی ئاسایشی یەكێتی لە خورماتوو، ئەو كەسەی كوڕەكەی كوشتووە دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە."
كەمال عەبدوڵڵا لەئێستادا لە شارۆچكەی كفری نیشتەجێیە و شەوی رابردوو لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لەكوڕەكەی بەناوی "ژیار" كە تەمەنی 21 ساڵانە كراو و بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، دوای زیاتر لە 12 سەعات، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.