یەکگرتوو سەرۆکی لیستەکەی دەستنیشان دەکات

یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان، مستەفا عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان دەکات، سەرکردایەتی ئەو حیزبە هەردوو کەسایەتی دیاری حیزبەکەی، ئەبوبەکر هەڵدنی و د. شێرکۆ جەودت، فەرامۆش دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند، سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە رێگای هەڵبژاردنەوە، مستەفا عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکی لیستەکەی هەڵبژارد، بە پێچەوانەوەی هەموو پێودانگەکانەوە هەردوو کەسایەتی دیار و ناسراو، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و، د. شێرکۆ جەودت ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو هەڵنابژێردرێن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆنگرەی حیزبەکەی لە ٢٩/٥/٢٠١٦ لە کۆی ١٠٤١ دەنگی بەشداربوو، ناوبراو یەکەم دەنگ بووەو توانیوویەتی ٨٤٥ دەنگ بەدەستبهێنێت، د. شێرکۆجەودەت کە سێ خوولە ئەندامی سەرکردایەتیە لە دوا کۆنگرەی حیزبەکەی دا، ئەویش دووەم دەنگی بەدەستهێناوە کە ٨٤١ دەنگ  بووە، ئەوە لەکاتێکدا لە هەمان کۆنگرەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەلاحەدین بەهادین تەنها ٨٠١ دەنگی بەدەستهێناوە.

چاودێران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پێنەدانی سەرۆکی لیستی یەکگرتوو بە کەسایەتیەکی دیاری پسپۆر و جەماوەریی زەرەری گەورە لەو حیزبە دەدات. 

بڕیارە ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.   



AM:11:23:24/07/2018