حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی حەوت هەزار کەس بۆ بۆ پارێزگای زی قار دەردەكات.
یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند" حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی 7 هەزار پلەی وەزیفی بۆ پارێزگای زیقار داوە".
پارێزگار وتیشی:" ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی داواكاری ئیدارەی پارێزگای زیقاڕ دێت، كە بۆ زیاتر بەگەرخستنی دەرچووانی پلە جۆراوجۆرەكانە لەو پارێزگایە".
پارێزگای زیقار یەكێكە لەو پارێزگایانەی كە خۆپیشاندانیان دژ بەنەبوونی كارەبا و ئاوو پلەی دامەزراندن ئەنجامدابوو.