سەرۆکی لیستی یەکگرتوو و بزووتنەوە پاشەکشەی کرد
سپی ناوی سەرۆکی نوێکەی لیستەکە بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی لیستی " بەرەو ئیسلاح " کە لەیستی یەکگرتووی ئیسلامییە پاشەکەشەی کردو لیستەکە سەرۆکی نوێی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا مستەفا عەبدوڵا کە دانرابوو بە سەرۆکی لیستی " بەرەو ئیسلاح "، پاشەکشەی کردو نووسیوویەتی" لەبەرواری 23ـ7ـ2018 لەكۆبونەوەی سەركردایەتی متمانەم پێدرا بۆ سەرۆكی لیستی ‌(بەرەو ئیصلاح) سوپاسی برایان و خوشكانم دەكەم لەسەركردایەتی ، بەڵام خوشكان و برایانی زۆر لە ڕێكخستنەكان داوایان لێكردم كە لەكایە حزبیەكەو لەخزمەت بە ناوخۆی یەكگرتوو ڕێكخستنەكان خزمەت بكەم".

 مستەفا عەبدوڵا لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " داوایان كرد لەخزمەت ئەو ڕێكخستنە كۆڵنەدەرەی یەكگرتوو دابم لەم قۆناغە، منیش داواكەیان دەخەمە سەر سەر ، من خۆم و هەموو بەرژەوەندیەكانم دەخەمە خزمەت یەكگرتووە شكۆ دارەكەم".

بەپێی زانیارییەکانی سپی. د. شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری ئەم خوولەی پەرلەمان دەکرێت بەسەرۆکی لیستی " بەرەو ئیسلاح "ی یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی. هەروەها کەسایەتی دیاری و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ئەبوبەکر هەڵدەنی کەپەرلەمانتاری ئەم خوولەی پەرلەمانە لەنێو لیستەکەدا دەمێنێتەوە وەک کاندید.



PM:01:07:27/07/2018