"سپی" زانیاری ورد لەسەر سەرۆکی لیستی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

بڕیارە سبەینێ شەممە ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بڕیار لەسەر دیاریکتدنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی لیستی حزبەیەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

سەرچاوەیەک بە "سپی" راگەیاند، " بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ شەممە٢٨ی تەمووز، ئەنجومەنی ناوەدنی یەکێتی کۆتا بڕیار لە بارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی لیستەکەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە یەکێک لە (قوباد تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی و حاکم قادر)بپاڵێورێن بۆ سەرۆکایاتیکردنی لیستی یەکێتی، بەڵام "سپی" زانیویەتی، کە  قوباد تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ئەو ئەرکە ناگرنە ئەستۆ، بۆیە ئەگەری زۆرە سبەینێ ئەنجومەنی ناوەند بریار لەسەر حاکم قادر بدات.

جێی ئاماژەیە کۆمسیۆن رۆژی یەکشەممە ٢٩ی تەمووز، وەک  دوایین وادە دیاریکردووە بۆ پیشکەشکردنی ناوی کاندیی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاروایە ٣٠ ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.







AM:12:02:28/07/2018