سپی سەرۆکی لیستی یەکێتی بلآودەکاتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، یەکێتی خۆی یەکلایی کردۆتەوە کە حاکم قادر حەمەجان کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بکرێتە بە سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سپی زانیوویەتی هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری ( زانیاری ) پاشەکشەیان کردووە.

بڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٩ ی تەموز دوا کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی قەوارە سیاسییەکان بێت بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ٣٠ ئەیلول سازبکرێت.



AM:10:00:28/07/2018