ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی تەمووز، یه‌كێتى نیشتیمانی کوردستان بڕیاریدا، ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبەکەی بكاته سه‌رۆكى لیسته‌كهی بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
کەمێک پێش ئێستا میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى بڵاویكرده‌وه، کە ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه، سه‌رۆكى لیستى یەکێتییە بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان.
پێشتر سەرچاوەکانی نێو یەکێتی باسیان له (حاكم قادر و قوباد تاڵه‌بانى و لاهور شیخ جەنگ) دەکرد بۆ بوون سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى، بەڵام دواجار ئەرسەلان بایز خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلایی کردەوەو کرایە سەرۆکی لیستی یەکێتی، کە له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2009ش بە هەمانشێوە سه‌رۆكایەتی لیستى یه‌كێتى دەکرد.