تمەنی ئێڕان نزمترین نرخ تۆمار دەکات
بەیانی ئەمڕۆ ٣٠ ی تەموز لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان تمەنی ئێرانی نزمترین نرخی تۆمار کردووە کە بەدرێژەی چەند ساڵی رابردوو نرخی نزمی لەو شێوەیەی تۆمار نەکردووە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ٣٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦ هەزارو ٦٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٤ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٢ هەزارو ١٥٠ دینار. بەدرێژایی چەندان ساڵە تمەن نرخی بەم شێوەیە نزمی بەرامبەر دۆلار تۆمار نەکردووە، کە دابەزینی نرخی تمەنیش بەم شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەمارۆ ئابوریە قورسەی ئەمەریکا خستوویەتە سەر ئێران و بەسەدان کۆمپانیای جیهانی ئەو ولآتەیان جێهشتووە.
AM:10:14:30/07/2018