سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ هەلبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان،لەبارەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک لیست روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتوە.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیستی گۆران، نوسیویەتی،" چه‌ند دۆستێک وتیان: به‌بڕیاری جڤات، لیژنه و لیسته‌که‌ی مانگی ١١ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له جڤاته‌وه سه‌ر له نوێ پێکهاتووه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌یه، پێیان وتم: تۆ هه‌م له په‌رله‌مان کاری باشتکردووه‌و هه‌م له‌نێو خه‌ڵکیش ده‌نگ کۆده‌که‌یته‌وه، بۆچی خۆت هه‌ڵنابژێریت بۆ سه‌رۆکی لیست بۆ گۆڕان باشه".
دەشڵێت، "منیش پێشنیاره‌که‌م پێباشبوو خۆم هه‌ڵبژاردو له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لیژنه‌که‌وه به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردرام. بڕیاریشم ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌م ده‌ربچێت پیرۆزبایی لێبکه‌م و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی بم".
دەقی روونکردنەوەکە..
به‌ڕێزان له جڤاتی نیشتیمانی
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌کانی گۆڕان
کاتێک هاتمه گۆڕان و یه‌که‌مجار کاک نه‌وشیروانم دیت، ته‌نیا خه‌ونم ئه‌وه‌بوو پشتیوانێکی ئه‌و پیاوه بم بۆ گۆڕانکاری. چاوم له هیچ پۆست و پله‌یه‌ک نه‌بوو.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیاتر ١٤٠ هه‌زار ده‌نگم هێنا، نه‌ک داوای سه‌رۆک فراکسۆنیم نه‌کرد، داوای سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌کیشم نه‌کرد و پشتیوانی سه‌رۆک فراکسیۆن و سه‌رۆک لیژنه‌کان بووم.
له پێش په‌رله‌مانتاریشم هاوکاری فراکسیۆنی پێشوی گۆڕان بووم و ساڵانه‌و خۆبه‌خشانه ڕاپۆرتی بودجه‌م بۆ
ئاماده‌ده‌کردن.
ئه‌مجاره‌ش چه‌ند دۆستێک وتیان: به‌بڕیاری جڤات, لیژنه و لیسته‌که‌ی مانگی ١١ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له جڤاته‌وه سه‌ر له نوێ پێکهاتووه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌یه، پێیان وتم: تۆ هه‌م له په‌رله‌مان کاری باشتکردووه‌و هه‌م له‌نێو خه‌ڵکیش ده‌نگ کۆده‌که‌یته‌وه، بۆچی خۆت هه‌ڵنابژێریت بۆ سه‌رۆکی لیست بۆ گۆڕان باشه، منیش پێشنیاره‌که‌م پێباشبوو خۆم هه‌ڵبژاردو له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لیژنه‌که‌وه به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردرام. بڕیاریشم ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌م ده‌ربچێت پیرۆزبایی لێبکه‌م و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی بم.
هه‌ر بۆ زانیاریشتان لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له جڤاتی نیشتیمانییه‌وه پێكده‌هێنرێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه‌و مانگی ١١ی ٢٠١٧ که‌لیست ته‌قدیمکرا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌رانی عێراقیش له‌م ساڵ هه‌ر لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن لیست و سه‌رۆك لیستی دیاری كردوه، نه‌ک له جڤاته‌وه ده‌نگدانی بۆ بكرێ!
پێش هه‌ڵبژاردن یه‌ک که‌س نه‌یوتووه خۆت هه‌ڵمبه‌ژێره ئه‌گینا ده‌کشامه‌وه، هه‌رگیز چاوه‌ڕێ نه‌بووم له‌سه‌ر سه‌رۆک لیستی ئه‌م دۆخه دروست ببێت، چونکه چه‌ندین جار‌و ئه‌م جاره‌ش خه‌ڵکی شایسته له لیسته‌که‌دان و سه‌رۆک لیست نه‌بوون و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵایه‌كی له‌م شێوه‌یه دروست بكرێت!
سه‌رۆک لیستی لای من ته‌نیا ئه‌رکێکی قورسه، ئێستاش به‌ڕێزتان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر بڕیارێک ده‌ده‌ن من پێوه‌ی پاپه‌ندم، ئاماده‌م سه‌رۆک لیست نه‌بم، کاندید بم، ئاماده‌م کاندیدیش نه‌بم وەک حەملەی رابردو لە زاخۆوە تا کفری بانگەشەبکەم.
لای من گرنگ سه‌رخستنی گۆڕانه وه‌ک دوا پرۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان.
بە دێژایی ئەو سالانەی لەم پڕۆژە سیاسیەدام ئاماده بوم و ئامادەم بۆ گۆڕان قوربانی به ڕۆحی خۆم و منداڵه‌کانم بده‌م سه‌رۆک لیستی چیه،هەرگیز لای بەندە مەوزوع نیە!
دڵنیابن له‌ده‌ره‌وه‌ی کاندیدی و سه‌رۆک لیستیش بە هەمو توانامەوە بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنی گۆڕان ده‌که‌م، گرنگ نیه کێ سه‌رۆک لیسته، گرنگه به هه‌موومان ڕێگا له‌و هێرشه ناڕه‌وایه بگرین كه ده‌کرێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن به‌یه‌ک ده‌ست و به‌یه‌ک تیم ده‌چینه هه‌ڵبژاردن، یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی دوای کاک نه‌وشیروان بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ هه‌موومان به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی قورسه.
له هه‌رکوێ کارێک هه‌بوو من ئاماده‌م بۆ گۆڕانی بکه‌م.
عه‌لی حه‌مه ساڵح.
٢/ ٨/ ٢٠١٨