بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گهیاندنی
کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئەو رۆژەی دانانی سیستمی پێوەری زیرەک کۆتایی دێت و
له ماوهی 18 مانگدا كێشهی كارهبا كۆتایی دێت.
ئهندازیار ئومێد محەمەد سهعید، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گهیاندنی
کارەبای هەرێم به ماڵپەڕی وێستگەی وتووە: "ئەو رۆژەی دانانی سیستمی
پێوەری زیرەک کۆتای دێت یەکەم هەنگاوی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا دەست پێدەکات
کە 18 مانگی تر دەکات، چونکە لە هەموو کەرتە پەیوەندیدارەکانەوە جارێکی تر
داتاکان کۆدەکرێنەوە بۆ زیادکردنی کارەبا".
ڕاشیگەیاندووە"لەگەڵ هەر هەنگاوێکی سەرکەوتن لە زیاد
کردنی وزەی کارەبادا پێویست بوون بە موهلیدە ئەهلیەکان کەمدەبێتەوە".
دەشڵێت: "لە دانانی پلانی تازەدا بۆ زیادکردنی کارەبا
دەبێت بە جۆرێک بێت بگاتە ئامانج کە کارەبای 24 کاتژمێرییە، دوای ئەوە رەنگە
دوای سێ مانگ لە ئیشکردن بە سیستمی پێوەری زیرەک بتوانم زانیاری لە بارەی
ئەوە بدەم پێویستی بە موهلیدە ئەهلیەکان دەمێنی یان نا".