‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی راگه‌یاند

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگەیاند، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی جه‌ژنی‌ قوربانه‌وه‌ بڕیاردراوە ماوەی حه‌وت رۆژ پشووی‌ فه‌رمی‌ بێت.

 سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به‌ بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عیراق وجیهان ده‌كه‌ین و هیواخوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".

وتەبێژەکەی حکومەت ئاشكراشیکردووە، "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆژی یەك شەمە 2018/8/19 دەست پێدەكات و تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە".




PM:01:50:05/08/2018