کۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکاتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکاتەوەو 42 هەزار کەس دادەمەزرێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاب، ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"، لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری  بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات.

 کۆمیسیۆن داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بەشێوەی کاتی دایانبمەزرێنێت.

لە فۆڕمە ئۆنلاینەکەدا 13 پرسیار لەو کەسانە دەکرێت، کە داوای دامەزراندنی کاتی دەکەن لە کۆمیسیۆن و، بەپێی فۆڕمەکەش مەرج نییە ئەو کەسەی داوای دامەزراندن دەکات، بڕوانامەی زانکۆی هەبێت.

لەبارەی مەرجەکانی وەرگرتنی فەرمانبەرانەوە کۆمسیۆن دەڵێت، تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن، کە فۆرمەکەیان سەربە هەرێمی کوردستانە، هەروەها  ئەو کەسەی دادەمەزرێت لەو بنکەیە دەبێت، کە خۆی دەنگی لێ دەدات..

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە کۆمیسیۆن بەپێی پاریزگاکان کلیک لەم لینکانەی لای خوارەوە بکە:







PM:12:48:08/08/2018