وەک پاڵپشتیەک بۆ پۆلیس له‌و شوێنانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر شانه، هێزێكی زێره‌ڤانیش جێگیرده‌كرێن، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه بۆ رێگرتەن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکەی بینای پارێزگای هەولێر.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند " به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی مانگی رابردووی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ پاراستنی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی حكومه‌ت كه پۆلیسیان لێ جێگیركراوه، هێزێكی زێره‌ڤانی وه‌ك پاڵپشتی له‌گه‌ڵ پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی داموده‌زگاكان له‌ئه‌ستۆده‌گرن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه، له‌بینای پارێزگای هه‌ولێر جگه له هێزی پۆلیس هێزێكی تری زێره‌ڤانی داندراون ئه‌وه‌ش بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی نەخوازراو.
رۆژی 23ی ته‌مووزی 2018، گروپێكی گەنجی سێ كه‌سی كه دانیشتووی هه‌ولێر بوون، به ده‌مانچه هێرشیانكرده‌سه‌ر بینای پارێزگای شاره‌كه و بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس روویداو دوای سێ چەکدارەکە کە خەڵکی هەولێر بوون، کوژران.
زێرڤانی هێزێکی تایبەتی سەر بەوەزارەتی ناوخۆیەو پارتی تیایدا باڵادەستەو زیاتر لە ٥٠ هەزار چەکدارە، بەرامبەر ئەو هیزەش یەکێتی هێزی بەرگری و پشتیوانی هەیە و ژمارەیان ٣٠ دەبێت، ئەم دوو هێزە لەشەڕی داعشیشدا رۆڵی دیاریان هەبوو.