ئەوقاف لە بارەی دەنگۆی گۆڕینی مزگەوتێک بۆ شوێنی مەیفرۆشی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم  ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی هەواڵی گۆڕینی مزگەوتێک بۆ مەیفرۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوە بە دوکانی فرۆشتنی مەی، مزگەوت نەبووە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دوای بەدواداچون بۆیان دەرکەوتووە ئەو شوێنە مزگەوت نيیە، بەڵکو خواردنگەیەک بووە، ماوەیەکی زۆرە داخراوە .

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بە هيچ جۆرێک ئەو شوێنە نە مزگەوت بووە نە نوێژی تێداكراوە.

وتەبێژی ئەوقاف داواشی لە هاووڵاتیان کردووە لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەدا وردبن، لەبەرئەوەی بەوتەی خۆی "ئەم جۆرە ھەواڵە ناڕاستانە خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات".

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەک بڵاوکرایەوە و بەشێک هاووڵاتیان پێیان وابوو ئەو شوێنە مزگەوتە و کراوە بە دوکانی مەیفرۆشی.



AM:11:15:25/08/2018