تەنها سێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبوون

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و لە کۆی ١٧ ئەندام تەنها سێ کەسیان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبوون.

سەرچاوەیەکی باڵا لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سپی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تەنها سێ ئەندام مەکتەبی سیاسی ناڕازی بوون لە دواخستنی هەڵبژاردن هەروەها نوێنەری یەکێتی لە کۆمسیۆن بانگێشت کراوە کە بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات.

سەرچاوەکە وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی تۆماری دەنگدەران کراوە و باس لەوەکرا کە هەرێم تۆمارێکی دەنگدانی پڕ کەموکوڕی هەیە.




PM:07:09:28/08/2018