د. ئاکۆ حەمە کەریم بەڕێوبەری گشتی کەناڵی
کەی ئێن ئێن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و هیچ کەسێکیش بۆ بەڕێوەبەری کەناڵەکە دیاری
نەکراوە، بەڵام ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن سەرپەرشتی کەناڵەکە دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی
میدیای ڕاگەیاند، دوێنێ ٢٩ی ئاب د. ئاکۆ حەمەکەریم بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی KNN لە پۆستەکەی
دورخراوە و لە ئەمڕۆوە ٣٩ی ئاب شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان سەرپەرشتی
کەناڵی کەی ئێن ئێن دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کەمتر لە ساڵێکە د.
ئاکۆ حەمە کەریم وەک بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە شوێنی عەبدولڕەزاق
شەریف، بەرپرسی میدیایی بزووتنەوەکە دیاریکرا.