ئەمڕۆ شەممە ١ی ئەیلول، وەفدێکی هاوبەشی یەکێتی و پارتی
بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بچنە بەغدا.
بڕیارە لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغداد وەفدە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سپی، وه‌فدەکەی یه‌كێتیی له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فریاد ره‌واندزی و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ثئک دێت.
هه‌روه‌ها وه‌فدی پارتیش پێكدێت له، فازیل میرانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌غفه‌ر ئیمێنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
لایەنە سیاسییە براوەکانی عێراق بە دوو ئاڕاستە كار لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان دەكەن، کە بەشێکیان لە سائیرون، نەسر، حیكمە، و وەتەنییە پێكهاتوون و بەشەكەی دیكەشیان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فەتح دیارترین لیستیانن.
یەکێتی و پارتی تا ئێستا خۆیان یەکلا نەکردوەتەوە، كە بچنە پاڵ كام لەو بەرەیە، بەڵام بە وتەی خۆیان لەسەردانەکەی ئەمڕۆیاندا بۆ بەغدا بۆیان یەکلایی دەبێتەوە کورد پشتیوانی کام لایەنە دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق.