مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕایگەیاند هیچ بیانوویەكی یاسایی و تەكنیكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بوونی نییە.
مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و
بەرپرسی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی یەكێتی ئافرەتان كوردستان كۆبووهتهوهو لەبارەی
هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاندووە"هیچ بیانوویەكی یاسایی
و تەكنیكی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بوونی نییە و دواخستنی هەڵبژاردن پێشێلكردنی یاسا
و دامەزراوەكانی هەرێم و ئیرادەی گەلە و زوڵمێكیشە كە لە خەڵك دەكرێت و بە پێویستی
زانی كە هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆی ئەنجامبدرێت".
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "لەو
كۆبوونەوەیەدا بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی و
سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كورتەیەكیان لە كار و چالاكییەكانی یەكێتی
ئافرەتان لە چەند ساڵی ڕابردوو و شەڕی تیرۆریستانی داعش و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی
كوردستان و هەروەها یارمەتیدان و پێشخستنی ڕەوشی ئافرەتان لە كوردستان و كێشەكانی
ئافرەتان و ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بۆ سەرۆك
بارزانی خستەڕوو. سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان كرد لە پشتگیریكردنی ڕەوشی ئافرەتان
و هەروەها پشتیوانیكردنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان."