رەگەزنامەی سلێمانی ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە منداڵی تازە لەدایکبوویان هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکایان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی كارتی نیشتیمانیی.
لە ئاگادارییەکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی رەگەزنامەی سلێمانیدا بلاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، بهبریاریكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق ئه‌و مندالانه‌ی تازه له دایك ده‌بن، پێویستیه دوای ٣ مانگ فوَرمی كارتی نیشتیمانیان بو پڕبكریتهوه له‌گه‌ڵ( بیان ولاده) ئاماده بكریت بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی، هاوکات ده‌بێت دایك و باوكی مناڵه‌كه مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی بكه‌ن.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا رەگەزنامەی سلێمانی سەرجەم پێداویستییەکانی خستووەتەڕوو، کە ئەمانەی لای خوارەوەن:
ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی دایك و باوك ( نسخه‌ی أصلی )
پێناسی باری شارستانی دایك و باوك ( نسخه‌ی أصلی )
كارتی زانیاری سهروَك خێزان ( نسخه‌ی أصلی )