پارتی نە لە رێگای حکومەت و نە لەرێگای پەرلەمان و کۆمسیۆنە داوای دواخستنی هەڵبژاردن ناکات، ئەو پرسەی خستۆتە دەست لایەنەکانی تر، بەشداربوویەکی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەڵێت" دواخستنی لە رێگای پەرلەمانەوە دەبێت".
هۆشیار عومهر عهلی ئهندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان و بەشداربوووی کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی بەکەناڵی فەرمی حیزبەکەی رایگهیاندووە " لهڕوی یاساییهوه پهرلهمان بڕیار لهسهر ئهوه دهدات كه پرۆسهكه بكرێت یان دواخرێت."
ئەمڕۆ گۆڕان و پارتی لە رێگای کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەوە توانیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن دوا بخەن.
بەپێی زانیاریەکانی سپی نێچیرڤان بارزانی ئامادە نییە خۆی وەک سەرۆکی حکومەت هەڵبژاردن دوا بخات، هەربۆیە تۆپەکە لە مەیدانی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردندایە.