وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەست پێكرد و سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨، دابەشكردنی مووچەی مانگی ٦ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێ كردووە.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند سبەی پێنجشەممە، مووچەی هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابەش دەكرێت.
لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتووشدا، مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندرووستی دابەش دەكرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش دابەش دەكرێ.
ئەوە دووەمین مانگە وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمی، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات، بەڵام تاوەكوو ئێستا فەرمانبەران بە تەواوەتی ئەو ڕۆژە نازانن كە تێیدا مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.