کەمێک لەمەوبەر تەرمی د.جەمال لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی، وابڕیاریشە لەوێدا ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ ڕێكبخرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ شەو کاتژمێر١١، تەرمی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە وڵاتانی ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە شاری سلێمانی ئەمڕۆ كاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی هەینی ٧-٩-٢٠١٨ بە كەژاوەیەك تەرمەكەی بە شاڕێی سالمدا بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و لەوێ ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ ڕێكدەخرێت.
پاشان لە نەخۆشخانەی منداڵانەوە تەرمەکەی بەڕێدەكرێت بۆ گۆڕستانی گردی شێخ قایەری سەرنەگیراو و لە تەنیشت ئەندامانی دیكەی خانەوادەكەی بەخاكدەسپێردرێت.
پێشتر بنەماڵەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد،ڕۆژانی هەینی و شەممە پرسەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید بەڕێوەدەچێت.
دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید کە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بوو، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد،
د.جهمال، له ساڵی (١٩٤٥) له شاری سلێمانی له دایكبووه، زیاتر لە (٤٥) ساڵه خزمهتی کردووە، لهو ماوهیهدا مۆڵهتی نهخۆشی نهبووه، له ساڵی (١٩٨٥) ماوهی دوو ساڵ به خۆبهخش له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سهڵاحهدین له ههولێر مامۆستا بووه.
لەماوەی ڕابردوودا ئەم پزیشکە نرخی نۆرینگەکەی کرد بە پێنج هەزار دینار، لەکاتێکدا بە یاسای سەندیکا دەیتوانی ٢٠ هەزار وەربگریت، جگە لەوەش هەرچەندە خانەنشینیش بوو، بەڵام لە نەخۆشخانە دەوامی کردووە، بەهۆی ئەو خزمەتە زۆرەی کە لەڕابردوودا کردبووی لە سلێمانى لە مەراسیمێکدا ڕێزیلێنراوە.