به‌پێی بڕیارێكی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له قایمقامیه‌تی سۆران، له ئه‌مڕۆوە خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
عه‌بدولقادر ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران رایگه‌یاند "به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری سۆران، بڕیاردراوه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/9/2018 خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێت، داواكاریشین له خاوه‌ن مۆلیده‌كان پابه‌ندى بڕیاره‌كه بن و به‌هه‌مان خشته‌ی دیاریكراو كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە به‌پێی ئه‌و خشته نوێیه‌ی كه دیاریكراوه له كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆ تا 4:00 ئێواره، ده‌بێت كارەبای مۆلیده بدرێت به هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها له كاتژمێر 6:00 ئێواره تا كاتژمێر 2:00 شه‌و، كاره‌باى مۆلیده به هاووڵاتییان بدرێت، واته تا ئه‌وكاته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی دێته‌وه، ده‌بێت كاره‌بای مۆلیده‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌پێچه‌وانه تووشی لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى ده‌بنه‌وه.