پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر
کاندیدەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە نابی پۆستەرەکانیان لەسەر هێماکانی هاتوچۆ
هەڵواسن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە ”به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن
بۆپه‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م حزب، لایه‌ن و كاندیده بەڕێزه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
كه‌وا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، پۆسته‌ر وێنه‌ی كاندیده‌كانیان به‌هێماكانی
هاتوچۆوه هەڵبواسن به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی داپۆشینی هێمایه‌كان".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە قه‌ده‌غه‌یه له‌نزیك
شوێنی پێچه‌كان ویوتیرنه‌كان، وێنه‌ی گه‌وره‌ی كاندیده‌كان دابنێن به‌شێوه‌یه‌ك كه
ببێته هۆی شاردنه‌وه‌ی شوێنی پێچكردنه‌وه‌كه، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
قه‌ده‌غه‌یه هێماتیشكییه‌كان و گڵۆپه‌كانی ترافیك دابپۆشرێن به وێنه‌ی كاندیده‌كان.
ڕاشیگەیاندووە ”هه‌ر لایه‌نێك یان حزبێك یان كاندیدێك پابه‌ندی ئه‌م
رێنماییه نه‌بێت، ئیمه وه‌كو هاتوچۆی هه‌ولێر، راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستین به‌لابردنی
سه‌رپێچیه‌كه، به‌بێ جیاوازی له‌دوای دۆكیۆمینتكردنی سه‌رپێچیه‌كه، له‌حاڵه‌تی
دووباره‌كردنه‌وه‌ی، ئێمه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه،
بۆ سزادانی لایه‌نی سه‌رپێچیكار".