خانەوادەی د. جەمال پەیامێک بڵاودەکەنەوە

خانەوادەی د. جەمال پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاودەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە "سەلماندتان كە كۆچیی دوایی كەسایەتییەكی زانستی و ئەكادیمی وەك دكتۆر جەمال چ خەسارەتێك بوو بۆ ناوەندی پزیشكی كوردستان".

دەقی پەیامەکە:

سوپاسنامە

بەناوی خانەوادەی د. جمال ئەحمەد رەشید، سوپاسی بێ پایانمان دەنێرین بۆ ئەو كەس و لایەنانەی لە كاتی مەراسیمی پێشوازی لە تەرمەكەی و پرسەكەماندا هاوبەش و هاوخەممان بوون. سوپاس بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان و كوردستانیانی دەروەی وڵات كە بە دەربڕینی هاوخەممیان سەلماندییان دكتۆر جەمال چەند پەرۆشی پیشەكەی بووە.

سوپاس بۆ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وسەرجەم دامەزراوە رەسمییەكانی بە تایبەتیش  پارێزگارو بەڕێوەبەرو كارمەندانی فرۆكەخانەی سلێمانی كە كار ئاسانیان بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی كرد. سوپاس بۆ بەڕێوەبەرو دكتۆرو كارمەندی تەندروستی سلێمانی و هەردوو سەندیكای پزیشكان و كارمەدانی تەندروستی كە وەك پرسەیەكی ئازیزیان بەشداربوون لە مەراسیمی پێشوازی و بەخاكسپاردن و پرسەكەیدا. سوپاس بۆ هەموو ئەو خۆشەویساتانەی لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی هاوخەمییان دەربڕی، سوپاس بۆ كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی كوردستان. سوپاس بۆ ئەو دایك و باوكانەی كە دكتۆری مناڵەكانیان لە یاد نەكرد.

سوپاس بۆ قوتابی و خزمو هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی دكتۆر جەمال كە هەندێكیان رێگەی دورییان بڕی تا ماڵئاوایی لێ بكەن. سوپاسی بۆ میدیاكان بینراو بستروا كاغەزو ئەلیكترۆنی، سوپاستان دەكەین سەلماندتان كە كۆچیی دوایی كەسایەتییەكی زانستی و ئەكادیمی وەك دكتۆر جەمال چ خەسارەتێك بوو بۆ ناوەندی پزیشكی كوردستان. سوپاستان دەكەین سەلمانتان كە ماڵئاوایی كەسایەتی خزمەتگوزارو پاك و پەرۆشی كارەكەی چەند خەمێكی قورسە.

دوا ناخۆشی هەموو لایەكمان بێت.

خانەوادەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رشید




AM:11:42:15/09/2018