چوار پەرلەمانتاری کورد کاندیدن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و کاندیدی یەکێتی و پارتیش مەلا بەشیرە.
بەگوێرەی زانیاریەکان ھەریەک لە بەشیر حەداد لە فراکسیۆنی پارتی و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراکسیۆنى کۆمەڵ و موسەننا ئەمین لە فراکسیۆنى یەکگرتوو و ئاڵا تاڵەبانى لە هاوپەیمانى بەغدادى سوننەکان خۆیان بۆ پۆستى دووەمى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کاندیدکردوە.
هاوکات لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدانی نهێنی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەیان و تەلال زەوبەعی و رەعد دەهلەكی لە كاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كشانەوە.
هەریەكە لە محەمەد حەلبوسی و ئوسامە نوجێفی و خالید عوبێدی و محەمەد خالیدی كێبڕكێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكەن.