وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جارێکی دیکە بە سەردانێک گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ڤۆن دێرلاین پێشووتر چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێری کردووە ، بەپێی زانیارییەکان وابڕیارە لەو سەردانەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە هاوپەیمانییەتی دژی داعش و لە ماوەی ڕابردوودا لە شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕووی چەک و مەشق و ڕاهێنانەوە هاوکارییەکی بەرچاویی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە.




PM:08:53:16/09/2018