تەندروستی راپەرین روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین روونكردنەوەیەك لەبارەی تیمێکی گەڕۆک بڵاودەکاتەوە کە دەرمان وشیری بەسەرچووی منداڵانی داوەتە هاوڵاتیان و لەلایەن بەڕێوەبەرایتییەکەیانەوە مۆڵەتیان پێ نەدراوە.

دەقی روونکردنەوەکە:

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ریكخراویكی بیانی بەناوی كاری خیرخوازیەوە لەسنوری قەزای پشدەر هەلساوە بەدابەشكردنی دەرمانی بەسەرچوو و شیری بەسەرچووی منداڵان، وەك بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین رای گشتی و هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە، كەئەم تیمە لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرینەوە مۆلەتیان پی نەدراوەو رۆژی یەكشەممە بۆ ماوەی نزيكةي كاتژمیریك كاریان كردووەو رۆژی دووشەممەش دوای سەردانی تیمی تەندروستی بۆ ئاگاداربوون لەكارەكانیان دەركەوتووە تیمەكە مەوادی بەسەرچووی تەندروستیان پیبووە ، دەست بەجی كارەكانیان راگیراوەو لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە دەست بەسەركراون و لیكۆڵاینەوەش لە تیمەكە بەردەوامە.

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین



PM:12:54:17/09/2018