عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیستی گۆڕان رایدەگەیەنێت ئەو پارەیەی دایناوە
بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکەی داویەتی بە نەخۆشخانەی هیواو نانکەلی بۆ چارەسەری شێرپەنجەو هیچ پارەیەک خەرج ناکات
بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
لە روونکردنەوەیەک لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت
" به هاوکاری هاوڕێ و دۆستان بڕی ٢٠٥٠٠
دۆلارمان بۆ دروستکردنی پۆسته‌رو وێنه کۆکرده‌وه. به‌ڵام
دواتر پێموابوو به دابینکردنی دەرزی و ده‌رمان بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و
هاوکاری چه‌ند نه‌خۆشێک خزمه‌تی زیاتر دەکات. لەو بڕەی سەرەوە ٣٥٠٠دۆلار بۆ ژماره‌یه‌ک
له نه‌خۆش تەرخان کرا.، ١٧٠٠٠ دۆلار بۆ کڕینی ده‌رمان بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه".
عەلی حەمەساڵح ئەندامی ئەم خوولەی ئێستای پەرلەمان و کاندیدی
هەڵبژاردنی ئەم خوولە نوێیەی پەرلەمانە وەک سەرۆکی لیستی گۆڕان.