وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسێك فشار له فه‌رمانبه‌ران و ده‌نگده‌ران بكات به توندی سزا ده‌درێت.
كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رۆژی 19ی ئه‌یلول نووسراوی ژماره 13754ی ئاراسته‌ی گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاندووه "كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن مافێكی ره‌وای ده‌ستووری و دیموكراسی و مسۆگه‌ری هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی به ئازادی و به‌بێ سانسۆر به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاروایه له 2018/9/30 به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرێت".
وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه نابێت هیچ به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك له هه‌ر ئاستێكی وه‌زیفیدا بێت پاڵه‌په‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه بخاته سه‌ر هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێك بۆ ده‌نگدان به كاندیدێكی دیاریكراو به‌ناچاری".
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سی سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی سزادانی توند ده‌بێته‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان".