، د.بەرهەم
ساڵح بە فەرمی خۆی کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و فۆرمی کاندیدبوونی
پڕکردوەتەوە.
حەسەن جیهاد،
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە ماڵپەڕی خەندان کە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە
خاوەندارێتی دەکرێت راگەیاندووە "د.بەرهەم لەگەڵ شاندێکی یاوەری ئێستا لە
بەغدایە و شاندەکە پێکهاتوون لە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، دەرباز کۆسرەت
رەسوڵ، فریاد ڕەواندزی و خالید شوانی".
وتوشیەتی،
"د. بەرهەم و شاندەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە
عێراقیەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عێراق".
ڕۆژی ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بە فەرمی د.بەرهەم ساڵحی کاندید کرد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و لە ئێستادا ژمارەیەک
کاندیدی دیکەش فۆرمی کاندیدبونیان پڕکردوەتەوە.