كاندیدەكەی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار لەگەڵ عامری كۆبووەوە

د.فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەوە. 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئەیلولی 2018، فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار و چەند پرسێكی دیكە كۆبوونەوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات".

رۆژی 25-9-2018، فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە یاوەری كەریم شنگالی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و تاوتوێی حكومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆككۆمارییان كرد.




AM:09:38:26/09/2018