وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیەندرا

ئامادەکاریەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستیپێکردووە و وادەی دابەشکردنی ئاشکرادەکرێت.

سەرچاویەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ "سپی میدیا"  ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە وەک وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی  مانگی تەممووز بکەن، دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە و گوایە لە 2ی 10 دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچە، ئەو سەرچاوەیە ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "وەکو مانگەکانی پێشوو لە 5ی مانگ دەست پێ دەکات، بەڵام چونکە 5ی مانگی 10 کەوتووەتە ڕۆژی ھەینیەوە کە پشووی فەرمییە، بۆیە یان  4ی 10 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، یان 7ی 10 دەست پێ دەکرێت".

ڕوونیشی کردەوە، کە وەکوو مانگی پێشوو، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە، پاشان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتەکانی دیکە مووچەکانیان دابەش دەکرێت و لیستی مووچەکانیانیشیان وردبینی کراوە و ئامادە کراون.




AM:09:23:28/09/2018