گەرمیان... به‌هۆى ڕووداوێکی هاتوچۆوه‌ دووهاوڵاتى گیانیان له‌ ده‌ستداو سێ کەسیش برینداربوون

هاوتوچۆی گەریمان راگەیاند روداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار- خانه‌قین رویوداو بەوهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەست داو، سێ کەسیش برینداربوون.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیانلە راگەیەندراوێکدا بڵاوى كرده‌وه‌، پاش نیوه‌رۆى ئەمڕۆ شەممە ٢٩ئ ئەیلول لەسەر ڕێگەی کەلار-خانقین نزیک گوندی سەوزبڵاخ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری دەبڵ تۆیۆتا هایلۆکس و تەکسیەکی جۆری جیلی، دووکەس گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە،" ئەو دوو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسیەکەدابون، ئۆتۆمبێلەکەی دیكه‌ش کوڕو باوکێکی تێدابووه‌، برینداربوون و ڕەوانەی نەحۆشخانەکانی کەلار و خانەقین کران.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"بریندارەکان ڕەوانەی نەحۆشخانەکانی کەلار و خانەقین کران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە".




PM:05:11:29/09/2018