محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی
کوردستان لە خولەکەکانی سەرەتای هەڵبژاردندا بەشداری دەنگدانی کرد و دەنگیدا.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵەبجە لەگەڵ دەستپێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستاندا دەنگیدا و بۆ دەنگدانیش
پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی پێ بوو، کە شەوی ڕابردوو بڕیاردرا کە جگە لە
کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت، دەبێت ئەو دوو ناسنامەیەی دیکە بەیەکەوە بە هاوڵایان
بێت.
محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند زۆرینەی خەڵکی
کوردستان هەست بە بەپرسیارێتی و بوونی خۆیان دەکەن و پێویستە بچن دەنگ بدەن، ئەگەر
دەنگ نەدەن بوونیان چییە.
وتیشی خەڵکی کوردستان دەبێت هۆشیار بێت و
ڕێگە نەدات خروقات و تەزویر بکرێت.